هێز و هۆش و ژیان لێره‌دایه
وێستگه نیوزـ
ئه‌و كه‌سانەی كاریگه‌ریی ئه‌و خاڵه‌ی په‌نجه تووتەیان بۆ ده‌ركه‌وت، دواتر ناویاک نا "له‌ناوبه‌ری مه‌رگ" چونكه ده‌ڵێک فشارخستنه‌سه‌ر ئه‌و خاڵه، هێز و هۆش و ژیان به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و له‌وانه‌شه به‌و كاره بتوانن ژیانی كه‌سه ئازیزه‌كانتان رزگار بكه‌ن.
له پزیشكی میللیی چیندا كه به چاو چۆنگ به‌ناوبانگه، فشار خسته‌سه‌ر ئه‌و خاڵه وه‌ك ده‌رزی ئاژه‌نینی ژماره 9 وایه و ده‌وترێت ئه‌و شوێنه زۆربه وردی و دیاریكراوی په‌یوه‌ندیی به دڵ و رێخۆڵه‌وه هه‌یه.
دوترێت كه له‌كاتی ماندوبونێكی زۆر یان له‌هۆش خۆ چون، زۆر باشه فشار بخرێته‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی په‌نجه تووته.
شاره‌زایان ده‌ڵێن باشتره كه‌متر له 10 جار، واته هه‌ر جاره‌ی چركه‌یه‌ك بخایه‌نێت، فشار بخرێته‌سه‌ر ئه‌و خاڵه له هه‌ردوو دیوی نینۆكی په‌نجه توته‌وه، ماندویی مرۆڤ ده‌حه‌وێنێته‌وه، بۆ حاڵه‌تی له‌هۆش خۆ چونیش ده‌بێت 60 جار بێت، واته هه‌ر جاره و چركه‌یه‌ك بخایه‌نێت.
ده‌شوترێت كه چالاكردنی ئه‌و خاڵه بۆ حاڵه‌تی خه‌مۆكی و بێتاقه‌تی و گرژبونی ده‌مار گرنگه.
خاڵی "له‌ناوبه‌ری مه‌رگ" یان "چاو چۆنگ" به‌گشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ت و كێشه ته‌ندروستییانه‌ش به‌سووده:
1- لێدانی خێرای دڵ
2- ئازاری دڵ
3- ئازاری به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته
4- ئازاری سنگ
5- له‌هۆش خۆ چوون
6- گرژبونی ماسولكه و ده‌مار له منداڵدا
بێگومان له حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كاندا ئه‌م كاره فریاده‌رس نییه و پێویسته په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزاریی فریاكه‌وتنی خێراوه بكرێت، به‌ڵام تا گه‌یاندنی بۆ پزیشك و گه‌یشتنی خزمه‌تگوزارییه‌كه، ئه‌م كاره رۆڵێكی باشی رزگاركردنی ژیانی مرۆڤ ده‌بێت.
PM:10:48:25/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 6923
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت