ده‌شنێ و چۆپی چی‌یان له باره‌ی عه‌فرینه‌وه وت
دەشنێ موراد و چۆپی فەتاح
وێستگه نیوز ـ
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ، چۆپی فەتاح و دەشنێ موراد، لە قەندیلەوە په‌یامی خۆیان له باره‌ی قه‌ندیله‌وه راگه‌یاند و دا‌واشیان كرد هونەرمەندان یه‌كگرتوو بن لەبەرامبەر داگیرکارییەکاندا.
دوێنێ له ئاهه‌نگی جەژنی نەورۆزدا لە بناری قەندیل، هه‌ردوو خانمه هونه‌رمه‌ند ده‌شنێ موراد و چۆپی فه‌تاح، داوایەکگرتوویی هونەرمەندانیان كرد له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
چۆپی فەتاح، به میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه‌ی وتووه: "ئێمە وەک هونەرمەندانی چوارپارچەی کوردستان نەورۆز پیرۆز دەکەین لە بەرخۆدانی عەفرین، هەرچەندە کورد لە هەموو کاتێکدا دوژمنی هەبووە، بەڵام ئێمە بە یەکگرتوویی خۆمان دەتوانین زاڵ بین بە سەر دوژمنان‌دا، بۆیه هونەرمەندان دەتوانن لە هەموو کاتێکدا هەڵوێستیان هەبێت، بەتایبەت ئێستا کە لە کاتێکی هەستیارداین".
هەروەها دەشنێ موراد، وتی: "ئەگەر ئێمە لە ئێستادا بۆ عەفرین، یەکگرتوو نەبین، ئەوا سبەی هەمان داگیرکاریی لە هەولێر و سلێمانی و سەرجەم شارەکانی تردا روودەدات، بۆیە هونەرمەند و سیاسەتمەدارانیش ئەگەر هێندەی قەندیل یەکگرتووییمان پتەو بێت، کەس ناتوانێ شکستمان پێ بهێنێت".
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناو سه‌نته‌ری شاری عه‌فرینه‌وه و كۆنتڕۆڵیان كردووه.
بۆ رۆژی دواتر چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا ده‌ستیان به تاڵانكردنی ماڵ و دوكانی هاوڵاتییان كرد و هه‌رچی ده‌ستیان كه‌وت له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆنه‌ی دۆخی عه‌فرینه‌وه، پارێزگاری سلێمانی سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند و ئاهه‌نگگێڕان به‌شێوه‌ی فه‌رمی له بڕگه‌كانی رۆژانی نه‌ورۆز لابران.
هــ. ر
PM:02:04:22/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 11396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت