لێدوانی نوێی عەبادی سەبارەت بە مووچە

‌حەیدەر عەبادی

وێستگە نیوز-
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە لایەنەكانی هەرێم دەكات چاودێری پرۆسەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكەن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا، ئەمڕۆ رایگەیاند "پێدانی شایستە داراییەكانی پارێزگاكانمان دەستپێكردووە و پارەمان بۆ هەموو پارێزگایەكی عیراق ناردووە".

عەبادی وتیشی "داوا لەهەموو لایەكی هەرێم دەكەم، چاودێری پرۆسەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكەن".

سەرۆك وەزیرانی عیراق مەترسی خۆیشی لەئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی نیشاندا و روونیكردەوە، چەكدارانی داعش هەوڵی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی دەدەن، بەتایبەتی لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان.

شەوی یەكشەممەی رابردوو حكومەتی عیراق 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستان نارد، حكومەتی هەرێمیش رایگەیاند ئەو پارەیە بەشی مووچەی فەرمانبەران ناكات بەشێوەی بێ پاشەكەوت، بۆیە بەسیستەمی پاشەكەوت دابەشی دەكەن، بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ و دوێنێ كەرتی پەروەردە و تەندروستی دەستیان بە مانگرتن و خۆپیشاندان كردووە.



PM:07:57:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 7244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو