عەبادی دوو رۆژ پشووی راگەیاند

‌حەیدەر عەبادی

وێستگە نیوز-
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دوو رۆژ پشووی لە عیراق راگەیاند.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی عیراق رایگەیاند بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 21-22-3-2018 بكرێتە پشوی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاكانی عیراق.

پێشتریش حكومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رۆژانی 20-24-3-2018ی كردە پشووی فەرمی.  


PM:06:18:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 4232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو