پۆلیسی سۆران خرانە ئامادەباشییەوە

‌رائید هاوار ئەرگوشی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەمەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكەیان لە رۆژانی جەژنی نەورۆز، پۆلیسی سۆران خرانە ئامادەباشییەوە و بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان پلانەكەیان جێبەجێ دەكەن.

رائید هاوار ئەرگوشی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام بۆ گەشتیاران و پاراستنی ماڵ و حاڵی خەڵكی دەڤەرەكەیان، پلانێكی ئەمنی تۆكمە دانراوە كە گشت ئەفسەر و كارمەندانیان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا دەبن.

ناوبراو روونیكردەوە، پلانەكە بەهەماهەنگی و هاوكاری هەریەكە لە پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش، بەرگری شارستانی و گەشت و گوزار و تەندروستی سۆران دەبێت كە لە بەرواری 20-3 تا 24-3-2018 بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران داوای لە هاوڵاتیانیش كرد هاوكاریان بن و هەوڵ نەدەن جەنجاڵی دروست ببێت و ئاگاداریان دەكەنەوە كە یاری ئاگرین و خواردنەوەی مەی لە شوێنەگەشتیارەكان قەدەغەیە بۆ ئەوەی روداوی نەخوازراو رونەدەن.


PM:06:10:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو