د.هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیچ یاسایەك نییە رێگری لەوە كردبێت ماتەم رابگەیەنین

‌د.هەڤاڵ ئەبوبەكر

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت هیچ یاسایەك نییە رێگری لەوە كردبێت ئەوان ماتەم رابگەیەنن، ئاماژە بەوەش دەكات كە هەتا ئێوارەی سبەینێ ماتەم بۆ ئاشتی بەردەوامە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لە میانەی بەشداریكردنی لە جەژنی نەورۆز لە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی رایگەیاند "هیچ یاسایەك نییە رێگری لەوە كردبێت كە ئێمە ماتەم رابگەیەنین و هیچ یاسایەكیش نییە ئەو دەسەڵاتەی دابێت بە ئەنجومەنی وەزیران یان هیچ وەزارەتێك".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێوارەی رۆژی 21ی ئازار ماتەم بۆ ئاشتی بەردەوامە، ماتەم بۆ عەفرین نییە، عەفرین بەرخودانە، ئێمە ماتەممان بۆ كەوتنی ئاشتی لە ناوچەكە گێڕاوە و بە ئەركی خۆمان زانیوە و ئومێدیشمان وایە شەڕ جێی ئاشتی نەگرێتەوە.

لێدوانی پارێزگاری سلێمانی دوای ئەوە دێت شەوی یەكشەممەی رابردوو دوای داگیركردنی شاری عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە، پارێزگاری سلێمانی 3 رۆژ ماتەمینی راگەیاند و بڕیاریدا جەژنی نەورۆز بكرێتە جەژنی ماتەمینی، بەڵام هەمان شەو ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند راگەیاندنی ماتەمینی لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە.


PM:05:04:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت