خوێندنی باڵا: زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ دەرچووانی تواناسازی خەرج کرا
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە خەرجکردنی بڕی 606 هەزار و 325 دۆلار بۆ خوێندکارانی تواناسازی.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا بە خەرجکردنی بڕی 606 هەزار و 325 دۆلار وەک لیستی 2ی ساڵی 2018ی تایبەت بە گروپی دووەمی دەرچوانی تواناسازی.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو لیستە 52 دەرچووی تواناسازی لێی سودمەند دەبن.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی رێنماییەکان
هــ. ر
PM:03:09:20/03/2018
ئهم بابهته 1660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت