له هه‌ژارییه‌وه بۆ كۆشك..ژیانی پوتن له چەند وێنه‌یەکدا
وێستگه نیوزـ
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له روسیا كۆتایی هات و ڤلادیمێر پوتن بۆ چواره‌م جار بوه‌وه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كه ساڵی 200ه‌وه یه‌كه‌م پۆستی گرته ده‌ست تا 2008 و دواتر له 2012 هه‌ڵبژێردرایه‌وه و ئه‌مجاره‌ش له 18ی ئازاری 2018 بۆ شه‌ش ساڵی دیكه كرایه‌وه به سه‌رۆك، به‌مه‌ش پوتن بوه یه‌كه‌م سه‌رۆكی روسیا كه بۆماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك حوكمی وڵاته‌كه‌ی بكات.
سه‌ره‌تای ژیانی پوتن
ڤلادیمێر ڤلادیمیرۆفیچ پوتن، له شاری بتسربۆرگ-ی روسیا له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 1952 له‌دایكبووه، له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچه‌یه‌كی میللی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا گه‌وره بووه كه سێ خێزانی دیكه له هه‌مان شوێندا ده‌ژیان.
پوتن له خوێندنگه ناوخۆییه‌كان قۆنافی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ته‌واو كردوه و خولیای وه‌رزشیش بووه، له منداڵیشدا حه‌زی به راوكردنی ئه‌و جرجانه بووه كه له باڵه‌خانه‌یاندا هه‌بووه، یاریی مشته‌كۆڵه‌شی كردوه و له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا بوه‌ته یاریزانی جۆدۆ و ئێستاش حه‌زی له‌و یارییه‌یه چونكه بۆ به‌رگریكردنه له خودی مرۆڤ.
هاوسه‌رگیری
له ساڵی 1980 پوتن و لیودمیلا یه‌كتریان ناسی و دواتر ساڵی 1983 بونه هاوسه‌ری یه‌كتر، میلا خانمه كارمه‌ندی فڕۆكه‌وانی بووه و دوو كچی له پوتن بووه، یه‌كه‌میان ماریا له‌دایكبوی 1985 و دواتر یه‌كترینا 1986 و دوای 30 ساڵیش له هاوسه‌رگیری ساڵی 2013 له‌یه‌كتر جیابونه‌وه و هۆكاره‌كه‌شیان نه‌دركاند.
پۆسته‌كانی پوتن
دوای ته‌واوكردنی زانكۆی لینینگراد و به‌ده‌سهێنانی بڕوانامه له یاسادا له ساڵی 1975، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به هه‌واڵگریی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه كرد و هاوكاریی پۆلیسی نهێنیی بوو بۆ به‌كرێگرتنی سیخوڕ كه بتوانن سیخوڕی به‌سه‌ر وڵاتانی خۆرئاواوه بكه‌ن.
پوتن بوه ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری و تا ساڵی 1990 له ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات له‌و پۆسته‌دا بوه دوار به پله‌ی موقه‌ده‌م خانه‌نشینكرا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شی بۆ روسیا پۆستێكی ئیداریی له زانكۆی لینینگراد وه‌رگرت و دوای روخانی شیوعیه‌تیش بوه راوێژكاری سیاسیی كه‌سایه‌تییه‌كی لیبراڵی به‌ناوی ئه‌ناتۆلی سوبچاك و كه ئه‌ویش بوو به سه‌رۆك شاره‌وانیی لینینگراد، پوتنی كرده به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ساڵی 1994یش پوتن بووه یه‌كه‌م جێگری سه‌رۆك ئه‌ناتۆلی.
دوای شكتسی ئه‌ناتۆلی له ساڵی 1996، پوتن وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا و چوه مۆسكۆ و ساڵی 1998 له‌وێ له وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئیداره‌ی بۆریس یه‌ڵسن دانرا و كرایه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی روسیا، له هه‌مان ساڵدا پوتن كرایه سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا و له‌مانگی ئابی 1999 یه‌ڵسن سێگری ستاباسین، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كۆكرده‌وه و پوتینی وه‌ك جێگره‌وه‌ی خۆی دیاریكرد.
هه‌ر له هه‌مان ساڵدا یه‌ڵسن ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه و پوتنی كرده سه‌رۆكی روسیا تا كاتی هه‌ڵبژاردنه ره‌سمییه‌كان، له مانگی ئازاری ساڵی 2000 پوتن به به‌ده‌ستهێنانی 53%ی ده‌نگه‌كان بۆیه‌كه‌مجار بوه سه‌رۆكی روسیا.
ده‌ستكه‌وته‌كانی پوتن
كه یه‌كه‌مجار پوتن پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌رگرت، ده‌ستی به چاكسازیی سیاسی و ئابوری كرد و پێكهاته‌ی حكومه‌تی داڕشته‌وه و هه‌ڵمه‌تێكی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی هاوڵاتیانی روس له پۆسته باڵاكاندا كرد و هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیشی كرده‌سه‌ر چیچان.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2001 پوتن له وه‌ڵامێكدا بۆ هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مریكا، پشتیوانیی خۆی بۆ واشنتن له‌دژی تیرۆر ده‌ربڕی، به‌ڵام كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا هاته‌سه‌ر لابردنی سه‌دام حسێن، پوتن چوه پاڵ جیرهار شرۆده‌ر-ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و جاك شیراك-ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه دژایه‌تیی پیلانه‌كه‌ی ئه‌مریكایان ده‌كرد.
ساڵی 2004 پوتن سه‌ردانێكی مێژوویی بۆیه‌كه‌مجار بۆ ئیسرائیل كرد و له‌گه‌ڵ ئارێل شارۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی ئیسرائیل كۆبوه‌وه، پاشان پوتن ده‌ستوری گۆڕی و وای لێ‌كرد كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له چوار ساڵه‌وه ببێت به شه‌ش ساڵ، كه دیمیتری مێدڤیدیڤ-ی خوێندكاری له ساڵی 2008 بووه سه‌رۆك، خۆشی یه‌كسه‌ر بوه سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌مه‌ش وایكرد كه پێگه‌كه‌ی بۆ چوار ساڵی دیكه هه‌ر به كاریگه‌ری بمێنێته‌وه.
ساڵی 2012 پوتن واژوی له‌سه‌ر یاسایه‌ك كرد كه رێگریی له‌وه ده‌كرد ئه‌مریكاییه‌كان منداڵی روسی له‌خۆ بگرن و ساڵی 2013 یاساكه خرایه بواری جێبه‌جێكردن و رێگریشی كرد له‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان منداڵی روسی له‌خۆبگرن و ئه‌مه‌ش ئاسانكاریی بۆ ئه‌وه كرد كه منداڵی روس ته‌نها له‌لایه‌ن روسه‌كانه‌وه له‌خۆبیگرێن.
دورگه‌ی كریمه
دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامگیری له ئۆكرانیا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی ڤیكتۆر یانۆكۆفیچ، پوتن هێزه‌كانی نارده دورگه‌ی كریمه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی روسیا له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش و خستیه‌وه سه‌ر روسیا، چونكه پێشتر له ساڵی 1954 نیكیتا كرۆچیڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت دابوی به ئۆكرانیا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان دژی ئه‌و كاره بون، به‌ڵام پوتن به‌رگریی له بڕیاره‌كه‌ی كرد و وتی ئه‌و كاره‌ی له‌پێناو سه‌قامگیریی كریمه و پاراستنی گه‌له‌كه‌ی كردوه.
ئاره‌زوه‌كانی پوتن
پوتن حه‌زی به په‌روه‌رده‌كردنی سه‌گه و ئاره‌زوی راوكردن و پاسكلیسواری و گرنگیدان به گیانداره ده‌گمه‌نه‌كان و مه‌له‌وانی و ژه‌نینی پیانۆ ده‌كات.
پوتن له سه‌ردانه ره‌سمییه‌كانیدا حه‌زی به بردنی سه‌گه و ته‌نانه‌ت كه زانی ئه‌نگێلا مێرگڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له سه‌گ ده‌ترسێت، كه‌چی سه‌گه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ر برد.
ژن له ژیانی پوتندا
پوتن به‌وه ناسراوه كه شه‌یدای خانمانه و موجامه‌له‌كردنیانه، چه‌ند خانمێك له ژیانی پوتندا هه‌بون، له‌وانه هاوسه‌ره‌كه‌ی كه لێی جیابوه‌وه و نازارنێت بۆچی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئاشكرا بوه ئه‌وه‌یه پوتن هه‌میشه سه‌رقاڵه و كاتی بۆی نییه.
پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه كه پوتن شوققه‌یه‌كی گرانبه‌های بۆ ئه‌لیسا خارشیڤا-ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كڕیبێت كه شاجوانی روسیا بوه و ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیان هه‌بووه، ده‌شوترێت كه پوتن په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشوی رۆبه‌رت مه‌ردوخ، ملیاردێر ئه‌مریكایی هه‌بووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژنه بازرگانێكی چینی به‌ناوی وندی دینگ هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده كۆشكی كرملین ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا وتویانه كه پوتن په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ژنی هاوڕێیه‌كی خۆی به‌ناوی رۆمان ئه‌برامۆفیچ هه‌بووه كه پیاوێكی بازرگانه.
PM:10:52:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 25664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت