په‌رله‌مانتارێك روونکردنەوه لەسەر مووچەی پەروەردەو تەندروستی ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌دات و ئاشكرایده‌كات ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی به پاشه‌كه‌وتیشه‌وه به‌شی ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "دوای بەدواداچوون بۆ راگەیاندنکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زانیاری ئەوەمان دەستکەوت کە حکومەتی عیراق لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵی 2018 کە لە بنەرەتدا مووچەی ھەرێمی تیادا کەمکراوەتەوە و تەنھا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی ناردوە کە سەرۆک وەزیرانی ئیتحادی بە 281 ملیار دینار دایناوە مانگانە، هەروەھا بڕی 35.8ملیار دیناری بۆ پێشمەرگە داناوە، کە دەکاتە نزیکەی 317 ملیار دینار".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئەمەی کە حکومەتی فیدراڵی کردوویەتی پێچەوانەی ھەموو ئەو بەڵێن و گفتوگۆیانه‌یه کە حکومەتی عیراق لە کۆبوونەوەکان بە ئێمەی راگەیاندوەو دووپاتی ئەو تێروانینەمان دەکاتەوە کە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تەئکیدمان لەسەری کردەوە کە پارەکەی بەغداد بەشی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ناکات بە پاشەکەوتیشەوە".
راشیگه‌یاندووه: "ئەمەی حکومەتی فیدراڵی کردویەتی دووپاتکردنەوەیە کە ویستویانە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم وەک وەرەقەیەکی سیاسی بەکاربێنن و ئەرکە دەستوریهکەی خۆی بەرانبەر بە مووچەخۆرانی ھەرێم جێبەجێ نەکردووە.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌شڵێت: "بەدواداچوونی زیاتر دەکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق پەیوەندی دەگرین بۆ روونکردنەوەو نیازی بەغدا بۆ چۆنێتی چارەسەرکردنی بابەتی مووچە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له چه‌ندین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده كردبوو پێش هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، مووچه‌خۆرانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌كه‌ی به‌غدا وه‌ربگرن.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر مووچه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه نه‌ك ته‌نیا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی.
هــ. ر
AM:08:45:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 16096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت