سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نییه ماته‌مینی بۆ عەفرین رابگه‌یه‌نێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر راگه‌یاندنی سێ رۆژ ماته‌مینی له لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه به پێچه‌وانه‌ی یاسا و كارگێری له قه‌ڵه‌م ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه نه‌ك پارێزگار.
وه‌ك هاوهه‌ڵوێستی بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین و به‌هۆی بارودۆخی ئه‌و شاره‌وه، به بڕیاری د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له سلێمانی راگه‌یه‌ندرا.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه 18ی ئازاری 2018، تا ئێواره‌ی رۆژی 21ی ئازاری 2018، ماته‌می سه‌رتاسه‌ری له سنوری پارێزگاكه‌ماندا رادەگه‌یه‌نین".
ده‌شڵێت: "یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌گۆڕین بۆ (نه‌ورۆزی پشتیوانی) و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز راده‌گرین و ده‌یكه‌ینه نه‌ورۆزی ماته‌م بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی عه‌فرین".
هه‌ر وه‌ك پشتیوانی بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین، "پردی یه‌كتربڕی خه‌بات له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، له ئه‌مڕۆوه ناوده‌نێن (عه‌فرین)".
لای خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند: "ده‌رباره‌ی راگه‌یاندنی سێ رۆژ ماته‌مینی له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕای هاوخه‌می و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین كه ماوه‌یه‌كه رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌ری بوونه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نین، له رووی یاسایی و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نییه ماته‌مینی رابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه".
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پوری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بۆ رۆژانی یه‌كه‌م و دوه‌می جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی چه‌ند چالاكییه‌كیان كردووه و چه‌ند گروپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی چوار پارچه‌ی كوردستان به‌نیازبوون چالاكی و هه‌ڵپه‌ڕكێ بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی عه‌فرینه‌وه چالاكییه‌كیانیان راگرتووه.
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان شاری عه‌فرینیان كۆنتڕۆڵ كردووه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش پاشه‌كشه‌یان له شاره‌كه راگه‌یاند ئه‌وه‌ش دوای دوو مانگ به‌رگریكردن له شاره‌كه.
هاوكات یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) رایگه‌یاند، ته‌كنیكی شه‌ڕیان گۆڕیوه بۆ پارتیزانی و به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات و هێرشكردنه سه‌ر سوپای توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی.
هــ. ر
PM:11:40:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 19824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت