پۆلیسی سلێمانی: هێزه‌كانی پۆلیسی پێنجوێن له ئاماده‌باشیدان
ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیس لە پێنجوێن
وێستگه نیوز-
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی، هێزه‌كانی پۆلیسی پێنجوێن له ئاماده‌باشیدان به‌مه‌به‌ستی ڤێگریكردن له ئه‌گه‌ری ڤ،ودانی هه‌ر كارێكی نایاسایی.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی عه‌مید ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بۆ زیاتر پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و ئارامی زیاتر بۆ سنوری قه‌زای پێنجوێن ئه‌مشه‌و 18ی ئاداری 2018 به‌شێك له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی، به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئاسایش و هاتوچۆ و هێزه‌كانی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن به شێوه‌ی خۆنیشاندانی شه‌وانه به شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكرا به‌مه‌به‌ستی ڤێگریكردن له ئه‌گه‌ری ڤ،ودانی هه‌ر كارێكی نایاسایی.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیسی پێنجوێن هاوڵاتیانی سنوره‌كه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه مه‌فره‌زه‌كانیان هه‌میشه له ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی سه‌روماڵیان و مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس تا به‌ره‌به‌یان له‌سه‌رجه‌م كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكراوه.
هــ. ر
PM:09:39:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 13300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت