عه‌فرینی دوای داگیركردن له‌چه‌ند وێنه‌یه‌كدا
وێستگه نیوزـ
دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئازاری 2018، ئه‌و هێزانه‌ی كه توركیا پشتیوانی‌یان لێده‌كات شاری عه‌فرینی باكوری خۆرئاوای سوریایان كۆنتڕۆڵ كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه یه‌كه‌كانی سوپای سوریای ئازاد (سه‌ربه توركیا) سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرینیان كۆنتڕۆڵ كردوه، هاوكات محه‌مه‌د ئه‌لحه‌مدین، وته‌بێژی سوپای سوریای ئازاد ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له سێ میحوه‌ره‌وه چونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه.
وتیشی "له‌وانه‌یه هه‌ر له‌مڕۆدا هه‌موو شاره‌كه به‌ته‌واوی بكه‌وێته‌ژێر ده‌ستمان و ئێستا شاره‌كه هیچ چه‌كدارێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی تێدا نییه و ئه‌وان لێی كشاونه‌ته‌وه."
به‌ڵام روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه كه شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و شه‌ڕڤانانه لێره‌و له‌وێ رویداوه كه ره‌تیانكردوه‌ته‌وه له عه‌فرین بكشێنه‌وه، ئاشكراشیكردوه كه ئێشتا ئاڵای توركیا له‌سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كیی هێزه‌كانی شه‌ڕڤانان و ئیداره‌ی خۆجێیی عه‌فرین ده‌شه‌كێته‌وه، هه‌ر له‌و شه‌ڕانه‌شدا نزیكه‌ی 280 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیش كوژراون، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره كوژرانی ئه هاوڵاتییانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وتیشی: "ئێستا ئاڵای ئاسایش و سه‌قامگیری له‌بری ئاڵای تیرۆر له ناوه‌ندی عه‌فرین ده‌شه‌كێته‌وه".
دوای چونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی سه‌ربه توركیا، چه‌كدارانی ئه‌و هێزانه ئاڵای خۆیان هه‌ڵكرد و به به‌كارهێنانی شۆفڵیش په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌رییان له گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شاره‌كه تێكشاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه شكاندنی په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له عه‌فرین یه‌كه‌م پێشێلكاریی رونه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه كه له یه‌كه‌م رۆژی هاتنه‌ناوه‌وه‌یدا كردبێتی.
پێش كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه‌ش، هه‌زاران هاوڵاتیی مه‌ده‌نی هه‌ڵاتن، ئه‌وه‌ش دوای پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره و بۆردومانی به‌رده‌وامی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین كه ماوه‌ی دوو مانگه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رده‌وامه.
له 20ی كانونی دووه‌می 2018، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی به‌ناوی "چڵه زه‌یتون" بۆ ده‌ركردنی یه‌كینیه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌زه‌بری له عه‌فرین ده‌ستپێكرد، ئه‌نقه‌ره یه‌په‌گه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه په‌یوه‌ندیی به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه هه‌یه، په‌كه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كارده‌كات و ئه‌نقه‌ره‌ش به رێكخراوێكی "تیرۆرستی"ی ناوزه‌ند ده‌كات.
PM:09:38:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت