سهلهئێوارهی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئازاری 2018 ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه سەرۆکایەتیەکەی روسیا راگه‌یه‌ندرا و بەپێی ئەنجامەکان ڤلادیمێر پوتن بە سەرۆکی روسیا هەڵبژێردرایەوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پوتن 72%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوه، رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیانی روسیا 59.9% بووە به‌پێی جیاكردنه‌وه‌ی 65%ی ده‌نگه‌كان پوتن زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
بۆ هه‌ڵبژارنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی روسیا هەشت کەس بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته خۆیان کاندیدکردبوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانیش ئەو سێ کاندیدەی زۆرترین دەنگیان هێناون، ئەمانەن:
1- ڤلادمیر پوتین، کاندیدی سەربەخۆ لە 70%ی دەنگەکانی بەدەستهێناون.
2- پاڤێڵ گرودینین، پارتی کۆمۆنیست لە 15%ی دەنگەکانی بەدەستهێناون.
3- ڤلادیمیر ژیرینۆڤسکی، پارتی لیبرال دیموکرات بۆ رووسیا لە 6.96%ی دەنگەکانی بەدەستهێناون.
PM:09:20:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4188
جار خوێنراوهتهوه