به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی: نه‌ورۆزی سلێمانی ده‌بێته نه‌ورۆزی ماته‌مینی
ساتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌بۆنه‌ی داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز راده‌گرن و ده‌یكه‌نه نه‌ورۆزی ماته‌مینی و پشتگیری و به‌رخودان و هه‌ستانه‌وه‌ی عه‌فرین.
بابه‌كر دڕه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، نه‌ورۆزی سلێمانی، ده‌بێته نه‌ورۆزی ماته‌مینی و خۆڕاگری و هه‌ستانه‌وه‌ی عه‌فرین و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، میلله‌تی كورد به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی داگیركردنی كانتۆنی عه‌فرین ده‌بیستێت و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن سوپای توركیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه خۆڕاگره‌كه‌ی ده‌كرێت.
بابه‌كر دڕه‌یی روونیكرده‌وه، به‌م بۆنه‌یه‌وه وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌مییان بۆ خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو كۆڵنه‌ده‌ری عه‌فرین و كوردانی رۆژئاوا به‌گشتی، رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی به‌ناوی (هه‌فته‌ی رووناكبیری و هونه‌ری نه‌ورۆز) كه بڕیاره سازی بكه‌ن له 20-27/3/2018، ده‌بێته هه‌فته‌ی ماته‌مینی و خۆڕاگری و كۆڵنه‌دانی عه‌فرین و سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ئاهه‌نگی شادی لاده‌برێن و هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌یكه‌ین به نه‌ورۆزی ماته‌مینی و پشتگیری و به‌رخودان و هه‌ستانه‌وه‌ی عه‌فرین و میلله‌ته‌كه‌مان، به‌وتنه‌وه‌ی سروود‌و شیعر‌و تابلۆی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان شاری عه‌فرینیان كۆنتڕۆڵ كردووه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش پاشه‌كشه‌یان له شاره‌كه راگه‌یاند ئه‌وه‌ش دوای دوو مانگ به‌رگریكردن له شاره‌كه.
هــ. ر
PM:09:10:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت