نرخی دۆلار له كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئازاری 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی وت: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 121 هه‌زار و 875 دینار بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 121 هه‌زار و 800 دینار و به فرۆشتن به 122 هه‌زار دینار بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به 122 هه‌زار دینار بوو.
PM:07:34:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 7992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت