بۆ جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت
وێستگه نیوز –
ئافره‌تێكی میسری كه نیشته‌جێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاهه‌نگی گێڕا.
سه‌ندرێلا نانا وێنه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی له په‌یجه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووم بڵاوكرده‌وه كه تیایدا جلوبه‌رگی ره‌نگ سپی له‌به‌ركردووه و دڵخۆش دیاره.
هاوكات ئه‌و ئافره‌ته هاوڕێ كچ و كوڕه‌كانی بانگهێشت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ن و كێكی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا ببڕن.
سه‌ندرێلا نانا ئاهه‌نگه‌كه‌ی به "یه‌كێك له باشترین ئه‌و شتانه‌ی له ژیانیدا روویداوه" وه‌سف ده‌كات و نووسیویه‌ت: "یه‌كێكه له باشترین رۆژه‌كانی ژیانم. سوپاس بۆ خوا بۆ ئاهه‌نگی جیابوونه‌وه‌م".
سه‌رچاوه: BBC
PM:06:34:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 9400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت