روسیا وه‌ڵامی له‌نده‌نی دایه‌وه و دیپلۆماتكاره به‌ریتانییه‌كانی ده‌ركرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوای له 23 دیپلۆماتکاری به‌ریتانی كرد له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا حکومەتی وڵاتەکەی چالاکییەکانی رێکخراوی "ئەنجومەنی بەریتانیا" لە روسیا رادەگرێت و مۆڵەتی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتی بەریتانیاش لە سان پیترسبۆرگ وەردەگرێتەوە.
هەنگاوەکەی روسیا لەکاتێکدایە، هەوڵی کوشتنی سیخوڕێکی پێشوو و کچەکەی و تۆمەتبارکردنی مۆسکۆ بەو کارە بووەتە هۆی گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و لەندەن.
بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، حکومەتی روسیا لە هەوڵی کوشتنی سێرگی سکریپاڵ و یولیای کچی لە شارۆچکەی ساڵیسبێری بەریتانیا بەرپرسیارە.
هەفتەی رابردوش تێریزا مای، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چەند بڕیارێکی توندی دژی روسیا دەرکرد، لەوانەش دەرکردنی 23 دیپلۆماتکاری روسی لە وڵاتەکەیدا.
دوای ئەو هەنگاوە، بەرپرسانی روسیا رایانگەیاند ، حکومەتی وڵاتەکەیان کاردانەوەی بۆ بڕیارەکانی بەریتانیا دەبێت و ئه‌مڕۆ شه‌ممه مۆسكۆ به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی به‌ریتانیای دایه‌وه و 23 دیپلۆماتكاری ئه‌و وڵاته‌ی ده‌ركرد.
PM:02:46:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت