چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی عیراقییه‌كان راده‌گرن


وێستگه‌ نیوزـ

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عیراق ئاشکرایکرد بە ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عیراق راگیراوە.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عیراق بڵاویکردەوە، بەھۆی ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران لە ئەوروپا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عیراقی لە نەرویج و سویدو دانیمارک و فنلەندا راگیراوە.

وتیشی: گفتوگۆی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی تری ئەوروپا بۆ راگرتنی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی رابردوودا چەند وڵاتێکی ئەوروپا بە پاساوی باشبوونی رەوشی ئەمنی، دەیان پەنابەری عیراقییان دیپۆرتکردەوە كه‌ له‌ ساڵانی رابردودا به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ به‌ لێشاو رویان له‌و وڵاتانه‌ كردبوو.


AM:11:07:17/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت