به‌ڤیدیۆ: قاسم سوله‌یمانی له چكلێتی منداڵێك ده‌ترسێت
قاسم سولیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
وێستگه نیوزـ
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستیان به گرتەیەکی ڤیدیۆیی قاسم سولیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کرد كه له چكلێتی كچێك ده‌سترێت.
وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا له‌كاتی سه‌ردانی بۆ گۆڕستانی شه‌هیدان لە شاری كرمان-ی باشوری ئێران، كچێك به كیسێك چكلێته‌وه به‌ره‌و روی قاسم سوله‌یمانی دێت و داوای لێده‌كات چكلێتێك هه‌ڵگرێت، سوله‌یمانیش دڵی ناشكێنێت و ده‌ست ده‌كات به كیسه‌كه‌دا و دانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت.
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، سوله‌یمانی كاغه‌زی چكلێته‌كه لێده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی بیخوات ده‌یكاته ده‌می منداڵه‌كه‌وه و خۆی له‌خواردنی رزگار ده‌كات، لێره‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌وباسێكی زۆر دروست ده‌بێت و هه‌ندێك به باش و هه‌ندێكی دیكه‌ش به ترسی لێده‌ده‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كانی لایه‌نگری سوله‌یمانی وا باسیان كردوه كه سوله‌یمانی مامه‌ڵه‌یه‌كی باوكانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌دا كردوه و له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی شیرینییه‌كه بخوات داویه‌تی به‌و منداڵه.
هاوكات نه‌یاره‌كانی سوله‌یمانی ره‌خنه‌یان له‌و ماڵه‌یه گرتوه و كه‌سێك له تویته‌ر به‌ناوی دایان یڵمه توركمان نوسیویه‌تی: "بكوژی منداڵان له سوریا ترساوه له‌وه‌ی ژه‌هرخوارد بكرێت، بۆیه چكلێته‌كه‌ی نه‌خوارد و خستیه‌وه ده‌می ئه‌و منداڵه‌ی كه پێی به‌خشی".
یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی neofreeman پرسیارێكی كردوه و وتویه‌تی: "ئایا ئه‌مه فه‌رمانده پاڵه‌وانه‌كه‌یه؟ ئایا ئێوه نه‌تانتوت تینوی شه‌هید بونن؟ ئه‌ی بۆ گومان له‌و منداڵه بێتاوانه ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ژه‌هرخواردكردنیش ده‌ترسیت، نه‌ده‌بوایه منداڵه‌كه‌ت ناچار كردایه چكلێته‌كه‌ی بخواردایه، هیچ نه‌بوایه بتدایه به یه‌كێك له هاوه‌ڵه مل ئه‌ستوره‌كانت وز له‌سه‌ر ئه‌وان تاقیت بكردایه‌ته‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر منداڵه بێتاوانه".
AM:10:54:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 18370
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت