هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا لە عیراق کەوتە خوارەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای عیراق کەوتە خواروە و ژمارەیەک سەربازی تیادابوو.


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێلیکۆپتەرەکە دوێنێ پێنجشەممە کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکانی فریاکەوتنیش چوونەتە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، هێلیکۆپتەرێکی جۆری HH-60 پەیڤ هۆک لە نزیک شاری قایم لە پارێزگای ئەنبار کەوتووەتە خوارەوە.

هاوکات هاوپەیمانی دژی داعش جۆر و هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی دیاری نەکردووە، هەروەها ئاماژەی بە بوونی قوربانیش بەهۆی رووداوەکە نەکردووە.

لە ساڵی 2014 و هێرشەکانی داعش لە عیراق، ئەمریکا هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی دیکەی لەو شەڕەدا بەکارهێناوە، هەروەها لە ناوەڕاستی ئەو ساڵەوە چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی داعش ئەنجام داوە.

هەروەها جگە لە هێرشی ئاسمانی، بە ناردنی سەرباز و کەلوپەل و راهێنان بە هێزە عیراقییەکان پشتیوان بووە لە شەڕی دژی داعشدا.

هــ. ر


AM:09:13:16/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو