جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامێكی گه‌یانده عه‌بادی
وێستگه نیوز -
جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت و دووربێت له ده‌ستوه‌ردانی ئێران.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه مایك پـێنس ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراقه‌وه كرد.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه "مایك پـێنس جێگری سه‌رۆك ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق وتووێژی كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا تاووتوێی وابه‌سته‌یی توندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك ترامپیان كرد سه‌باره‌ت به پاراستنی سه‌ركوتكراوه كریستیانه‌كان و كه‌مینه ئاینیـیه‌كانی دیكه له عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش وابه‌سته‌یـیه‌كه سه‌رۆك وه‌زیر عه‌بادیش له‌گه‌ڵیدایه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاووتوێی پـرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی پـێنجی عیراقیان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و راپـۆرتانه‌ی باس له هه‌وڵی ئێران ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و پـێكهێنانی حكومه‌ت".
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه "پـێوسته زامنبكرێت هه‌ڵبژاردنه‌كان ئازاد و بێگه‌رده‌بن و ئه‌و عیراقیانه‌ش به‌شدار ده‌بن كه به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه ئاواره‌بوون".
هاوكات جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پـیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد بۆ گئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له دژی داعش تۆماریانكردووه و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هاوبه‌شیـیه گه‌وره‌یه‌ی هه‌یه له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و سوپای ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانیان له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مایك پـێنس خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به دووباره‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پـێدانی مووچه‌ی هه‌ندێك له مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ردوولاش هیوایان خواست په‌یوه‌ندیـیه بازرگانی و ئابوریـیه‌كانی نێوان عیراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌ره‌ی پێبدرێت.
PM:11:34:15/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 6860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت