گۆرانییه‌ك بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت
وێستگه نیوز –
له یادی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، خانمه گۆرانیبێژ تارا ره‌سوڵ گۆرانییه‌ك پێشكه‌ش به شه‌هیدانی ئه‌و شاره ده‌كات.
تارا ره‌سوڵ خانمه گۆرانیبێژ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گۆرانییه‌ك به‌بێ میوزیك بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت و نووسیویه‌تی: "پێشكه‌ش بێت به‌ڕۆحی پاكی شه‌ھیدانی ھه‌ڵه‌بجه".
هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێك له شاره گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌ره‌كه‌ی یه‌ك هه‌زار و 599 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.
له 16ی ئازاری 1988 له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عیراقه‌وه به چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه بۆمباران كرا و به‌پێی ئاماره‌كان به‌و هۆیه‌وه 5 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون و نزیكه‌ی 10 هه‌زاری تریش برینداربوون كه برینی هه‌ندێكیان تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
رۆژی 13ی ئازاری 2014 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی كرایه چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانی حزبه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن تا ئێستا سیمانی به‌پارێزگابوون به‌و شاره‌وه دیار نییه.
PM:08:56:15/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3339
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت