چاره‌نووسی كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده ده‌بن، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌مڕۆش بۆیان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه كه ئایا تا كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن یان نا.
زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده بن، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه ده‌كرێت، به‌پێی یاساش تا ده‌ستبه‌كاربوونی خولی داهاتووی په‌رله‌مان، ئه‌م خوله كاره‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كرداری له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆتایی پێدێت، ته‌نها سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاره‌كانی ده‌كات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاخۆ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوویان ده‌مێنن یان نا.
بڕیاره رۆژی 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بكرێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش رۆژی 10-4-2018 تا 10-5-2018ی وه‌ك رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریكردووه.
هــ. ر
AM:10:41:15/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت