له دیدی وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، توركیا "دیكتاتۆریه‌تێكی ئیسلامی"یە
وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
له دیدی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وڵاتی توركیا "دیكتاتۆریه‌تێكی ئیسلامی دەسەڵاتخوازه".
ئه‌مڕۆ میدیاكانی توركیا نووسینێكی پێشووی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان بڵاوكرده‌وه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر توركیای به "دیكتاتۆریه‌تێكی ئیسلامی دەسەڵاتخواز" وه‌سف كردبوو.
له كاتێكی دواتردا نووسینه‌كه‌ی وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له تویته‌ر سڕایه‌وه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه پێویسته وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێزی توركیا بگرێت و كار بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی بنیاتنه‌رانه بنێت.
مایك پۆمپیۆ پێشتر ئه‌ندامێكی توندڕه‌وی كۆمارییه‌كان بوو له كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ر له‌وه‌ی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بكرێته به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگیری ئه‌مریكا "CIA".
تره‌مپ له 23ی كانونی دووه‌می 2017 مایك پۆمپیۆ-ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای CIA دیاریكرد و رۆژی 13ی ئازاری 2018ش پۆسته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه و له‌بری ریكس تیله‌رسن، له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان كردی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
سەرچاوە: BBC
PM:08:05:14/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت