موقته‌دا سه‌در به‌م مه‌رجه پشتیوانی له ولایه‌تی دووه‌می عه‌بادی ده‌كات
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عیراق بكات ولایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی بگرێته‌وه ده‌ست.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له شوێنكه‌وتوه‌كانی، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه پێویسته عه‌بادی پابه‌ندبێت به به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی.
له وه‌ڵامه‌كه‌یدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13 ئازاری 2018 نوسینگه‌ی سه‌در بڵاویكردوه‌ته‌وه و تایبه‌ت بوه به‌وه‌ی ئایا پشتیوانی له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عیراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دووه‌مجار سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بگرێته‌وه ده‌ست، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندوه: "مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌ل و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین پابه‌ندبێت به به‌ڵێنه‌كانی بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی".
له چه‌ند مانگی رابردودا ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه پشتیوانی له ولایه‌تی دوه‌می عه‌بادی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات.
ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندبوو كه هۆكاری ئه‌و پشتیوانییه ئه‌وه‌یه بوار له به‌رده‌م عه‌بادیدا بكرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی داویه‌تی.
PM:06:37:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت