پۆمپیۆ..وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ بناسه
مایک پۆمپیۆ، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمرکا
وێستگه نیوزـ
مایكڵ ریچارد پۆمپیۆ، سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسێكی ئه‌مریكاییه كه له‌كابینه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ناوه‌ندیی هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته ناسراو به CIA دیاریكرا.
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا له 23ی كانونی دووه‌می 2017 مایك پۆمپیۆ-ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای CIA دیاریكرد و رۆژی 13ی ئازاری 2018ش پۆسته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه و له‌بری ریكس تیله‌رسن، له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان كردی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
مایک پۆمپیۆ له 30ی كانونی یه‌كه‌می 1963 له ولایه‌تی كالیفۆرنیا له‌دایكبووه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك له نه‌نك و باپیریه‌وه ئیتاڵییه و ئاماده‌یی لۆس ئه‌نجلسی ته‌واو كردووه و ساڵی 1986 بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی ئه‌مریكای بەدەستهێناوە و بووه‌ته ئه‌ندازیاری میكانیكی سه‌ربازی.
له ساڵی 1986 تا 1991 پۆمپیۆ له به‌شی زرێپۆشی ئه‌مریكا خزمه‌تی كردووه‌وه و له ئۆفیسی به‌شێكدا كاری كردووه كه ناوی (په‌رده‌ی پۆڵایین) بووه، ئه‌وه‌ش پێش روخانی دیواری به‌رلین، له ماوه‌ی جه‌نگی كه‌نداویشدا له فیرقه‌ی چواری پیاده‌ی سوپای ئه‌مریكادا بووه.
ساڵی 1994 پۆمپیۆ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا له زانکۆی هارڤه‌رد به‌ده‌ستهێناوه و دواتریش وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردووه، دواتر له ساڵی 1998 پۆمپیۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی سێكویریتی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ West Point alumni دامه‌زراند و پشکی سەدا 2ی تێدا هه‌بوو، ساڵی 2006 پۆمپیۆ پشكی خۆی له‌و دامه‌زراوه‌یه فرۆشت و بووه سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی كێڵگه‌ی نه‌وت كه هاوبه‌شی كۆمپانیای Koch Industries بوو.
وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی 2011 بۆ 2017 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ویلایه‌تی كه‌نساس بووه و له‌ناو كۆمارییه‌كاندا یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی جوڵانه‌وه‌ی Tea Party movement. هه‌روه‌ها پۆمپیۆ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی نیشتمانی كۆمارییه‌كان و ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌و لیژنانه‌ش بووه كه تایبه‌ت بوه به كاروباری ئیتاڵیا.
PM:06:04:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 5748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت