تره‌مپ یاریده‌ده‌رێكی دوورخسته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری دا به دوورخستنه‌وه‌ی یاریده‌ده‌رێكی شه‌خسی خۆی له پۆسته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گۆرانكارییه‌كی دراماتیكی تردا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆن ماكنتی یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی خۆی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ماكنتی كه پێشتر له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپدا به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شته‌كانی ناوبراو بوو دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆتایی به كاره‌كانی له كۆشكی سپی هێنرا.
رۆژنامه‌ی " Wall Street Journal" له زاری به‌رپرسێكی كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه كه ماكنتی به‌هۆی دۆسیه‌یه‌كی ئه‌منی نادیاره‌وه له كۆشكی سپی دوورخراوه‌ته‌وه.
جۆن ماكنتی به‌شێوه‌یه‌كی كۆشكی سپی به‌جێهێشت كه پێداویستییه‌كانی نه‌بردووه، به‌رپرسێكی تریش رایگه‌یاند كه ناوبراو ته‌نانه‌ت چاكه‌ته‌كه‌شی له‌بیر كردووه.
PM:05:48:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت