هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی سه‌رجه‌م شۆفێران سه‌باره‌ت به ڕێگای سه‌ره‌كی پێنجوێن - ناڵپارێز نزیك گوندی كانی مانگا ئاگادارده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌كاتی تێپه‌ڕبوون به‌و شه‌قامه‌دا خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كه‌ین كه رێگای سه‌ره‌كی پێنجوێن - ناڵپارێز نزیك گوندی كانی مانگا به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه شه‌قامه‌كه زیانی پێگه‌شتووه و داچووه".
نه‌قیبی هاتووچۆ كه‌یوان جه‌بار لێپرسراوی بنكه‌ی هاتووچۆی پێنجوێن له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "سه‌ره‌ڕای تێكه‌ڵه تێكردن، به‌ڵام هه‌ر پێویست ده‌كات شۆفێران زۆر به ئاگا بن".
وتیشی: "له‌كاتی تێپه‌ڕبوون به‌و شه‌قامه‌دا پێویسته شۆفێران خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربن له رووداوه‌كانی هاتووچۆ".
PM:05:36:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت