حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوارشه‌ممه‌ و پێنجشەممەی كرده‌ پشوو


وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ و دووسبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمییه‌، به‌ڵام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێت كه‌ ئه‌و پشوه‌ سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان ناگرێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم له‌زاری سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پشووه‌كه‌ بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی "سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر"ه‌وه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بە "هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2018/3/14 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .

هه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌ كه‌  كه‌ به‌دوای ئه‌و پشووه‌دا رۆژی  پێنج شەممە 2018/3/15یش دەبێتە پشوو.

هاوكات سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ته‌ به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند كه‌ پشوی ئه‌و دوو رۆژه‌، په‌روه‌رده‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان ناگرێته‌وه‌.

وتیشی كه‌ پشوی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان ته‌نها له‌ 20 بۆ 24 ئازاره‌ كه‌ ده‌كاته‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز.


PM:04:28:13/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 14012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت