حزبه‌كانی كه‌ركوك: به‌ئاڵای كوردستانه‌وه ئاگر له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه نیوز-
حزبه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركوك ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م حزبه كوردستییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كۆبونه‌وه.
یه‌كه‌م: به‌رزڕاگرتنی یادی نه‌ورۆزو كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی له‌سه‌رقه‌ڵای كه‌ركوك به ئاڵای كوردستانه‌وه.
دووه‌م: كاركردنی ته‌واو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، به‌جۆرێك نه‌هێڵن كورسییه‌كانی ئه‌م شاره كه‌مبكات كه پێشتر حزبه كوردییه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه.
سێهه‌م: به‌رز ڕاگرتنی یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
وابڕیاره هه‌ر ئه‌مرۆ به‌یاننامه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه و به‌ناوی سه‌رجه‌م حزبه كوردییه‌كانی شاری كه‌كوك ده‌ربكرێت و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه له‌خۆ بگرێت.
له‌دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه دوای ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق پاشه‌كشه‌یان به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له‌شاره‌كه، بۆچه‌ندین جار به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان خه‌ڵكی كوردی شاره‌كه دروستبووه‌و ئه‌مه‌ش دۆخی شاره‌كه‌ی شێواندووه.
هه‌ر ئه‌مرۆش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌شاره‌كه ڕویدا، به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه ماتۆڕسكیل بووه كه یه‌كتربڕێكی گه‌ڕه‌كی تسعین ته‌قییه‌وه، ئه‌گه‌رچی ته‌قینه‌وه‌كه هیچ كه‌سێكی نه‌كرده قوربانی، به‌ڵام زه‌ره‌و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
PM:04:16:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت