ماتۆرسكیلێك له كه‌ركوك ته‌قییه‌وه
وێستگه نیوز-
كاتژمێر 2:30 پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێشەممە 13ی ئازاری 2018، له‌گه‌ره‌كی تسعینی شاری كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێگه‌ی ماتۆڕسكیلێكه‌وه له فولكه‌ی تسعینی باشوری شاری كه‌ركوك ڕویداوه.
زانیارییه‌كانی پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه هیچ هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه ته‌نها زیانی ماددی به‌دواوه بووه.
ماوه‌یه‌كه رێکخراوی داعش و چه‌ندین گروپی توندڕه‌و ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ناو لیستی تیرۆرستیدان، له سنوری پارێزگای كه‌ركوك به‌تایبه‌تی لە قه‌زای حه‌ویجه ده‌ستیانكردوەته‌وه به خۆرێكخستنه‌وه‌و چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه كه دیارترین كوشتنی چه‌ند چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی بوو له‌ناوچه‌كه.
رۆژی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزەكانی عیراق به‌ناوی پرۆسه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی، به‌ره‌و شاری كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ش له كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه كشانه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌پێشمه‌رگه له ساڵی 2014 وه به‌رپرس بووه له‌پاراستنی ئه‌منیی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كه‌كان.
PM:04:14:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت