وێستگه نیوز چیرۆكی ئه‌و پیاوه بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ له سلێمانی خۆی كوشت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌و پیاوه‌ی كه ئه‌م به‌یانییه له شاری سلێمانی خۆی كوشت، پێشتر به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی، دۆسیه‌یه‌كی له‌دادگا هه‌بووه، ئه‌مڕۆش دوای بینینی یه‌كێك له منداڵه‌كانی، خۆی كوشتووه.
عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌و پیاوه‌ی كه ئه‌م به‌یانییه له باخچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی خۆی كوشت، پێشتر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ی دۆسیه‌یه‌كی له‌دادگا هه‌بوو، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتبووه بڕیاری كۆتایی و نه‌یده‌توانی له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیشی بگه‌نه سیغه‌یه‌كی ئاشته‌وایی.
ناوبراو وتی "ئه‌م به‌یانییه هاتبووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی وتبوو له بولگاریا بووم و گه‌ڕاومه‌ته‌وه، وتبووشی كێشه‌كه‌م چاره‌سه‌ر نه‌بووه و ده‌مه‌وێت خۆم بكوژم، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش دڵنه‌وایی دابۆوه و ئامۆژگاری كردبوو وتبووی خۆت مه‌كوژه و كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام دیاره گه‌یشتبووه ئاستی بێئومێدی".
گوڵپی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، خێزانی ئه‌و پیاوه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ساڵی رابردووه‌وه به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری كرابوو توانای به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی نه‌مابوو كه‌سه نزیكه‌كانیشیان منداڵه‌كانیان نه‌گرتبووه خۆیان، بۆیه لای ئه‌وان بوون، خێزانه‌كه‌شی لای برایه‌كی ده‌ژی، به‌ڵام توانای ته‌ندروستی له‌و ئاسته‌دا نییه ئه‌و منداڵانه به‌خێو بكات كه منداڵه‌كانی له 2 ساڵ تا 12 ساڵن.
عومه‌ر گوڵپی وتی "ئه‌و پیاوه ئه‌م به‌یانییه دوای بینینی منداڵه گه‌وره‌كه‌ی، هاتۆته باخچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و خۆی كوشتووه".
له مانگی یانزه‌ی 2016، ژنێك به‌برینداری گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه كه به‌وته‌ی پۆلیس له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی توندوتیژی زۆری به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرابوو، ژنه‌كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر بێهۆش بوو، هاوسه‌ره‌كه‌شی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیركرا.
PM:04:04:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 10572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت