ترەمپ وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دورخستەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا کە ریکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوربخاتەوەو مایک پۆمپیۆی سەرۆکی CIAی وەک شوێنگرەوەی دانا.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە.
ترەمپ لە شوێنەکەی تیلەرسن، مایک پۆمپیۆی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی داناوە، بڕیاریشی داوه كه لهبری مایك پیمپیۆ، خانمێک بهناوی جینا هاسپێڵ بكاته بهڕێوهبهری ئەو دەزگایە.
ترەمپ هۆکاری دورخستنەوەی تیلەرسنی ئاشکراکردو پەیوەستی کرد بە بابەتی ڕیکەوتنی ئەتۆمی ئێرانەوە کە ناکۆک بوون تیایدا، وتیشی لەسەر دورخستنەوەکەی هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ تیلەرسن نەکردووە.
PM:03:49:13/03/2018
ئهم بابهته 1492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت