ره‌وتی سه‌در و حزبی شیوعی به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز -
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی عیراقدا لایه‌نێكی ئیسلامی و حزبێكی كۆمۆنیستی ده‌بنه هاوپه‌یمانی یه‌كتر تاوه‌كو پـێكه‌وه به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه گشتیـیه‌كان بكه‌ن.
ئیبراهیم ئه‌لجابری سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌در به ئاژانسی فڕانس پـرێسی راگه‌یاند كه ره‌وتی سه‌در و حزبی شیوعی عیراق پـێكه‌وه به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12 ی مانگی ئایار ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم ئه‌لجابری وتی: "ئه‌م بڕیاره جێی سه‌رسوڕمان نیـیه، چونكه هه‌ردوولامان زیاتر له دوو ساڵه پـێكه‌وه له دژی تایفه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی له هه‌موو پارێزگاكان كارمان كردووه".
لای خۆیه‌وه رائد فه‌همی سكرتێری حزبی شیوعی عیراق به فڕانس پـرێسی وت: "رێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در تایفه‌گه‌رانه نیـیه، به‌ڵكو بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه".
وتیشی: "ئه‌مه بوار به كه‌سانێكی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی ده‌دات له‌گه‌ڵ كه‌سانی سیكیولاردا پـێكه‌وه كاربكه‌ن".
سكرتێری حزبی شیوعی عیراق باسی له‌وه‌ش كرد كه "سه‌ره‌تا به هاوكاری نێوان چه‌ند كه‌سێكی هه‌ردوو لا ده‌ستمانپـێكردووه و پاشان په‌ره‌ی پـێدراوه بۆ هاوپه‌یمانێتی سیاسی".
هاوپه‌یمانێتیـیه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در و حزبی شیوعی عیراق ناوی " سائرون نحو الإصلاح"ی لێنراوه و 6 قه‌واره‌ی سیاسی له‌خۆی ده‌گرێت، ئه‌وانیش (الاستقامة الوطني، الشیوعي العراقي، التجمع الجمهوري العراقي، الترقي والإصلاح، الدولة العادلة، والشباب والتغییر). الاستقامه الوطني قه‌واره‌كه‌ی ره‌وتی سه‌دره و كه‌سانی ته‌كنۆكراتی له نێودایه.
PM:10:59:12/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت