هه‌لیكۆپته‌رێك له‌ نیویۆرك كه‌وته‌خواره‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

پۆلیسی شاری نیویۆرك ئاشكرایكرد هه‌لیكۆپته‌رێك کە شەش کەسی تێدابووه‌ له‌ناو روبارێکی رۆژهەڵاتی شاری نیویۆرک كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و لە ئەنجامدا پێنج لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا، بەڵام فڕۆکەوانەکە رزگاری بوو.

وتەبێژی پۆلیسی نیویۆرک رایگه‌یاند دووان لە سەرنشینەکان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سیانەکەی دیکەش دوای ڕەوانەكردنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوه‌، ئاماژەشی بەوەدشا فڕۆکەوانەکە خۆی لە فڕۆکەکە هەڵداوەتە خوارەوە و دواتر چارەسەری بۆ کراوە و لە نەخۆشخانە هاتوه‌تە دەرەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

هاوكات بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری نیویۆرك ئاشكرایكردوه‌ كه‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ لە جۆری ئەی ئێس350 بووە و لەنزیک بەشی باکوری دورگەی ڕۆزێفێڵت کەوتۆتە خوارەوە و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە ده‌ستی پێكردوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دانیاڵ نیگرۆ، سەرۆکی لیژنەی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەوە کارەساتێکی گەورەیە، مەلەوانەکان کاتێکی زۆریان پێچوو تا ئەو کەسانەیان لە ئاوەکە هێنایە دەرەوە."



PM:04:15:12/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت