سێیه‌م ملیاردێری جیهان: ئه‌و كاته دڵخۆشتر بووم كه پاره‌ی كه‌مترم هه‌بوو
وارن بافیت
وێستگه نیوزـ
وارن بافیت، سێیه‌م ملیاردێری جیهان دانی به‌وه‌دانا كه به به‌راورد به‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی، پێشتر دڵخۆشتر بووه كه خاوه‌نی سامانێكی كه‌متر بووه.
بافیت كه ئیستا خاوه‌نی سامانێكه له 91 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێت له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناَی سی ئێن بی سی ئه‌مریكا وتویه‌تی: خه‌ڵك وا ده‌زانن تا پاره‌یان زیاد بێت دڵخۆش ده‌بنن به‌ڵام من ئه‌وكاته دڵم خۆشتر بوو كه خاوه‌نی ته‌نها 10 هه‌زار دۆلاربوم.. ئه‌وكاته زیاتر چێژم وه‌رده‌گرت."
ئه‌و ملیاردێره ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر به 100 هه‌زار دۆلار دڵخۆش نه‌بیت، ئه‌وا چاوه‌ڕوان مه‌كه یه‌ك ملیۆن دۆلار دڵخۆشت بكات، ئه‌مه قه‌د روونادات، تانه‌نه‌ت ئه‌گه‌ر ملیۆنه دۆلاره‌كه‌شت ده‌ستكه‌وێت، خۆشییه‌كه‌ت نامێنێـ، چوه‌نكه كه ته‌ماشای ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆت ده‌كه‌یت، ده‌بینیت یه‌كێكی دیكه دوو ملیۆنی هه‌یه، ئه‌وه‌ش تۆ بێتاقه‌ت ده‌كات".
وارن بافیت، ته‌مه‌نی 77 ساڵه و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكاییه و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای بێركشایه‌ر هاساوای-یه و سامانه‌كه‌ی به‌بێ هه‌بوونی هیچ میراتێك له خانه‌واده‌كه‌یه‌وه پێكهێناوه، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی خێزانیشی نه‌بووه بۆ ده‌سپێكی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و هیچ موچه‌یه‌كی به‌رزیشی نه‌بووه كه لێیه‌وه ده‌ستی پێكردبێت.
وارن بافیت به گه‌وره‌ترین خێزخوازی مێژوی ئه‌مریكا ده‌ناسرێت و یه‌كێك له ناودارترین كۆمه‌كبه‌خشه‌كان و به‌پێی پۆلێنی گۆڤاری فۆربس دوای بیڵ گه‌یتس-ی خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و كارلۆس سه‌لیم-ی بازرگانی مه‌كسیكی، به سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان دانراوه.
PM:10:59:11/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 6588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت