کێ هاوڕێی وای هەیە
وێستگه نیوزـ
له هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه‌دا فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی خۆیان بۆ زیاتر له 3 هه‌زار سه‌عات كاركردنی زیاده له‌پێناو هاوڕێكه‌یان به‌خشی تا له كاره‌كه‌ی ده‌رنه‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی
ئیندیپێنت-ی به‌یتانیا، ئه‌ندریاس، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یه باوكی منداڵێكی سێ ساڵانه و ناچاربووه به‌هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌زۆری لای منداڵه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌و منداڵه سێ ساڵانه‌ی توشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه و پێویستی به چاره‌سه‌ری كیمیاییه.
ئه‌ندیارس به ئیندیپێندنتی راگه‌یاندوه: "تا مردن سوپاسی ئه‌و هاوڕێیانه‌م ده‌كه‌م چونكه 3 هه‌زار سه‌عات له‌كاتی خۆیان به‌خشیووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری ئه‌و كار بكه‌ن تا له نه‌خۆشخانه به‌دیار یۆلیۆس-ی كوڕمه‌وه بمێنه‌وه، ئه‌وان له له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌م رزگاریان كردم."
ئه‌ندیارس دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو مۆڵه‌ته‌كه‌ی له كۆمپانیاكه به‌كارهێنا، راپۆرتێكی پێشكه‌ش كردن كه به دۆخێكی سه‌ختدا ده‌ڕوات، به‌تایبه‌ت دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی و نه‌خۆشیی كوڕه‌كه‌ی، بۆ هاوكاریكردنیشی به‌شی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی كۆمپانیاكه گشتاندنێكی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كان كردوه و داوای هاوكاریی لێكردون تا له‌بری ئه‌و پیاوه كاری زیاتر بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆزییه‌كانی كۆمپانیاكه سه‌رسام بووه به‌وه‌ی كه هه‌ر 650 فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی كۆمپانیاكه به‌ده‌م داواكه‌وه چوون و ئاماده‌بون هاوكاریی ئه‌ندریاس بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا و به تێكڕای پێنج سه‌عات كاركردن، فه‌رمانبه‌ره‌كان 3 هه‌زار و 245 سه‌عاتی كاركردنیان بۆ ئه‌ندریاس به‌خشیووه و وه‌ك مۆڵه‌تێكی پێشوه‌خته كه ده‌كاته ساڵ و نیوێك داویانه به‌و پیاوه و ئاماده‌بون خۆیان له‌بیری ئه‌و كار بكه‌ن.
ئه‌ندریاس وتویه‌تی كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بیستوه، زۆر كاری تێكردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه و له‌وێوه سوپاسی ئه‌و هاوكار و هاوڕێیانه‌ی كردوه و به "پاڵه‌وانی راسته‌قینه" وه‌سفی كردون.
PM:09:48:11/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت