به‌ڤیدیۆ..سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی پاكستان به‌ر پێڵاو درا
وێستگه نیوزـ
له‌وكاته‌دا كه به‌نیازی پێشكه‌شكردنی وتارێك بوو له شاری لاهور-ی پاكستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به پێڵاو هێرشی كرایه‌سه‌ر.
پێگه‌ی تایمز ئۆف ئیندیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی ئازاری 2018 گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه ساتی به‌ركه‌وتنی پێڵاوه‌كه به سه‌ر سنگی نه‌واز شه‌ریف،سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشوی پاكستان ده‌رده‌خات و دواتر پاسه‌وانه‌كانی هۆڵه‌كه هێرشیان كردوه‌ته‌وه‌سه‌ر كه‌سه‌كه و ئه‌وه‌نده‌یان لێداوه تا گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
له مانگی شوباتی رابردوو، دادگای باڵای پاكستان بڕیاریدا نه‌واز شه‌ریف چیتر سه‌رۆكایه‌تیی حزبی رابیته‌ی ئیسلامیی پاكستان نه‌كات ئه‌وه‌ش پێش كۆتایی هاتنی ولایه‌تی سێیه‌می شه‌ریف بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و حزبه.
هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی دادگا دوای ئه‌وه هات كه رۆژنامه‌كانی پاكستان ره‌خنه‌یان شێوازی ژیان و خۆشگوزه‌رانیی نه‌واز شه‌ریف و ماڵ‌وموڵكی خانه‌واده‌كه‌ی له له‌نده‌ن گرت، هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه دادگای پاكستان تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ئاراسته‌ی مریه‌م-ی كچی و زاواكه‌ی كرد.
هه‌ریه‌ك له نه‌واز شه‌ریف و مریه‌می كچی و زاواكه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و بڕیاره‌كان به پلانگێڕییه‌كی سیاسی ده‌زانن كه ده‌ستی سوپای له‌پشته‌وه‌یه كه به‌وته‌ی ئه‌وان كۆنترٍۆڵی جومگه‌كانی وڵاتی كردوه.
PM:06:13:11/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت