مه‌رجی تره‌مپ بۆ بینینی دیكاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكور
ترەمپ و کیم جۆنگ ئون
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی یه‌ك مه‌رجی هه‌یه بۆ بینینی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور.
ستیڤ موچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌میانی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی تۆڕی هه‌واڵی ئێن بی سی رایگه‌یاند: "سه‌رۆك رونیكردوه‌ته‌وه كه مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كانی تا كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان رابگرێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه 8ی ئازاری 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند بانگهێشتێكی بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور له مانگی ئایاری داهاتودا قبوڵ كردوه و ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوێكی مێژویی وه‌سف ده‌كرێت كه ئه‌و دوو سه‌ركرده ناكۆكه‌ی جیهان كۆده‌كاته‌وه.
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه له‌میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێی كرا، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌اند كه نایه‌وێت هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر بابه‌تێكی هه‌ستیاری وه‌ك كۆریای باكور بدات، به‌ڵكو كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گونجاون.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بانگهێشته‌كه‌ی بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا كۆرییه‌كه‌ی قبوڵ كرد، ئه‌ه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆریای باشور و ئه‌مریكا دوابخرێت، چونكه پیۆنگ یانگ هه‌میشه ئه‌و مانۆڕانه به دوژمنكاری بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
PM:05:58:11/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت