فوئاد مه‌عسوم چۆنێتی ده‌ستبه‌رداربوونی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی ده‌گێڕێته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ستبه‌رداری ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی به‌ریتانی بووه.
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌ریه، وتی: "له رابردوودا پاسپۆرتی عیراقیم نه‌بوو، بۆیه به ناچاری چوومه له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاسپۆرتی به‌ریتانی به‌ده‌ست بێنم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پاسپۆرتی به‌ریتانیم وه‌رگرت و تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق دیاری كرام، به‌كارم ده‌هێنا".
وتیشی: "دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی بووم به سه‌رۆك كۆمار، پاسپۆرته‌كه‌م له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا كرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له نامه‌كه‌دا سوپاسی به‌ریتانیای كردووه كه پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌یان پێداوه و هاوكاری بوون "پێم وتن به‌پێی ده‌ستووری عیراق ناتوانم له یه‌ك كاتدا دوو ره‌گه‌زنامه‌م هه‌بێت، بۆیه به‌بڕوای خۆم و به‌پێی ده‌ستوور پاسپۆرته‌كه‌یان بۆ ده‌گێڕمه‌وه".
سه‌رۆك كۆماری عیراق راشیگه‌یاند كه "دوای سێ مانگ باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا نووسراوێكی بۆ ناردم و پێی راگه‌یاندم كه ئیتر من هاوڵاتی به‌ریتانی نیم و له‌و كاته‌وه ته‌نها ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقیم هه‌یه".
PM:01:16:11/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت