حكومه‌تی عیراق: سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بودجه‌ی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی عیراق ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باسی له‌وه ده‌كرد سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بودجه‌ی دارایی ساڵی 2018ی ره‌تكردووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ناگونجێت.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به ئاژانسی "سپوتنیك"ی روسی رایگه‌یاند كه "بودجه‌ی دارایی ساڵی 2018 به‌گوێره‌ی چوارچێوه یاساییه‌كان له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان په‌سه‌ند كراوه هیچ بڕگه و ماده‌یه‌كی تێدا نییه كه پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بێت".
سه‌عد حه‌دیسی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له ره‌تكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی عیراق له‌لایه‌ن سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، دووره له راستییه‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی عیراق هیچ نووسراوێكی ره‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی بودجه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
پێشتر چه‌ند ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی بڵاویان كرده‌وه كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بودجه‌ی 2018ی عیراقی ره‌تكردووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه‌تی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ئیمزای كردووه.
له 3ی ئازاردا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، بودجه‌ی ساڵی 2018ی په‌سه‌ند كرد.
AM:11:01:11/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 5052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت