‌زانیاری له‌ باره‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌می نێرگز قادر بخوێنه‌ره‌وه‌
‌نێرگز قادر..

وێستگه‌ نیوز ـ
چه‌ند رۆژێكه‌ نێرگز قادر، خانمه‌ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌یه‌كی خۆی له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ گۆڕیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ له‌ چاوی كامێراكان شاردراوه‌ته‌وه‌، كه‌سێكی نزیكی ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ش هۆكاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.


كه‌سێكی نزیك له‌ نێرگز قادر، ئه‌وه‌ی بۆ وێستگه‌ نیوز روونكرده‌وه‌، کە نێرگز قادر، هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ كوڕێك به‌ ناوی سه‌عد، كه‌ ئه‌ویش كامێرامانی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكه‌، ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری گۆڕیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌ی نێرگز وتی: "ماره‌كردنه‌كه‌ی نێرگز به‌ بێده‌نگی و دوور له‌ چاوی خه‌ڵك و راگه‌یاندن كراوه‌، ئه‌ویش به‌هۆكاری تایبه‌تی هه‌ردوولا".

ئه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌ی نێرگز، ئه‌وه‌شی باسكرد، ئێستا ده‌ستگیرانه‌كه‌ی نێرگز له‌ توركیایه‌و بڕیاره‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شیان به‌رنه‌ ئه‌و وڵاته‌.

نێرگز قادر، ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتره‌ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك كار ده‌كات، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك و به‌رنامه‌ی ژیان له‌ لادێیه‌.

ناوەڕاستی ئازاری ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌كه‌می به‌ناوی حه‌سه‌ن له‌ دادگا به‌ فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ کە ماوەی چوار ساڵ بوو هاوسەری یەکتری بوون، له‌ باره‌ی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌وه‌ نێرگز بۆ وێستگه‌ نیوز وتبووی، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی كه‌سانی تر و نه‌گونجانیان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیابوونه‌ته‌وه‌.

وێنەی کوڕەکە دەستگیرانەکەی نێرگز قادرە

هــ. ر


PM:09:46:10/03/2018














ئه‌م بابه‌ته 140826 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌