میسال ئالوسی بۆ عه‌بادی: تۆش وه‌ك ئه‌وانه‌ی فڕكه‌خانه‌كانت لێ داخستون بێ لانه‌ و بێ نیشتمان بویت

‌میسال ئالوسی، په‌رله‌مانتاری عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ نامەیەکی کراوەدا بۆ حەیدەر عەبادی، په‌رله‌مانتارێكی عیراق له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پرسی ئاخۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا بۆ خۆشەویستانی تۆن و کریستیان و جوله‌كه‌ و ئێزدی و سابیئە و کورد و تورکمان مافیان نییە؟ ئایا تۆش وه‌ك ئه‌وان بێ لانه‌ و بێ نیشتمان نه‌بویت؟

میسال ئالوسی، په‌رله‌مانتاری عیراق لە نامەکەیدا باسی له‌ بڕیاره‌كه‌ی بڕیاری حکومەتی به‌غدا بۆ رێگەدان بە بەرێککەوتنی گەشتی عومرەکاران لە فڕۆکەخانەی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ سعودیە كرد ز رایگەیاند: "ئەمڕۆ بە بڕیاری حکومەتی فیدراڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە، بۆیە دەبێ سوپاسی سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی بکەم".

ئالوسی وتیشی: "بەڵام سەرۆکوەزیران لە چی ئایەتێک و دەقێکی قورئان یان فەرموودەیەکی پێغەمبەر و فەرمودەی ئیمامەکان و لە چی بڕگەیەکی دەستوور هاتووە کە موسڵمان مافی لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی هەیە و کریستیان و جو و ئێزدی و سابیئە و بەهایی و ئەو عەرەبەی ئەرکە ئایینییەکان بەجێ ناگەیەنێت و کورد و تورکمان مافیان نییە؟".

ئالوسی دەپرسێت: "ئاخۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا بۆ ئەو کەسانەن کە خۆشەویستی تۆن و مرۆڤی دیکە کە بۆ حەج ناڕۆن هاوڵاتی دیکەن و بەها و مافیان کەمترە؟"

ئالوسی لە کۆتایی نامەکەیدا لە عەبادی دەپرسێ: "سەرۆک وەزیران ئاخۆ دەزانی لەو کەسانەی دیکە کەسانێک هەن نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و تێیاندا هەیە بەتەمەنن و خێزان هەن نیوەیان لە هەولێر و دهۆک و سلێمانین و نیوەکەی دیکەیان لە دەرەوەن؟ ئه‌وانیش وه‌ك تۆ وابوون كه‌ بێ لانه‌ و بێ نیشتمان بویت".

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌ 25ی ئه‌یلولی 2017، حکومەتی عیراق چەند گەمارۆیەکی خستە سەر هەرێمی کوردستان و گەشتە نێودەوڵەتییەکانی لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانییه‌وه‌ قەدەغە کرد.


PM:08:41:10/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 5968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت