توێژینه‌وه‌یه‌ك: خانمان له‌م جۆره سێكسه په‌شیمان نین
وێنەکە لە بی بی سی وەرگیراوە
وێستگه نیوزـ
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستوه كه خانمە گەنجەکانی سەردەمی ئێستا له ده‌ستپێشخه‌ری کردنیان بۆ سێكس کردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بە خواستی خۆیان هەڵیدەبژێرن كه‌متر هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه توێژینه‌وه‌كانی پێشوو گه‌یشتبونه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی خانمان دوای یه‌ك جار ده‌سپێشخه‌ری بۆ سێكس کردن، دواتر په‌شیمانی دایان ده‌گرێت، به‌ڵام پیاوان وا نین.
به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ کە له نه‌رویج و ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كراوه و تیایدا 700 كچه خوێندكاری تەمەن 30 ساڵی زانكۆ به‌شدارییان كردووه، دەریدەخات ئەمجارە ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه‌یە و خانمان ئێستا هەست بە پەشیمانی ناکەن.
ده‌یڤید باس، پسپۆڕی زانكۆی ته‌كساس له‌باره‌ی ئه‌نجام توێژینەوە نوێیەکە وتویه‌تی: "ئه‌و خانمانه‌ی لەم سەردەمەدا ده‌ستپێشخته‌ری بۆ سێكس ده‌كه‌ن بەلایەنی کەمەوە دوو سیفه‌تیان تێدایەە: یه‌كه‌م سایۆكلۆجیای سێكسێكی ته‌ندروست، دووه‌م: ئازادیی ره‌ها له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی خوازیارن سێكسی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن."
ئه‌و پرۆفیسۆره رونیكردوه‌ته‌وه كه له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆكاره ئێستا خانمان په‌شیمان نین له‌و سێكسه‌ی كه یەنها بۆ یه‌كجار كردویانه و تیایدا خۆیان ده‌ستپێشخه‌ربون.
PM:04:40:10/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 91234
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت