له كاتی گۆرانیوتندا كه‌وت
وێستگه نیوز –
خانمه گۆرانیبێژی میسری شیرین عه‌بدولوه‌هاب له ئاهه‌نگه‌كه‌ی له وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌كاتی گۆرانیوتندا كه‌وت.
له میانی ئاهه‌نگێكی گۆرانیوتندا له گوندی جیهانی له دوبه‌ی كه شه‌وی هه‌ینی 9ی ئازار به‌ڕێوه‌چوو، شیرین عه‌بدولوه‌هاب خانمه گۆرانیبێژی میسری له‌سه‌ر سه‌كۆی شانۆكه كه‌وت.
گرته‌ی ڤیدیۆیی كه‌وتنی شیرین كه له كاتی گۆرانیوتندا كه‌وت، له‌لایه‌ن ئاماده‌بوویه‌كی ئاهه‌نگه‌كه‌وه تۆماركرا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه.
PM:02:50:10/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 9715
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت