یانی پارچه میوزیكێك پێشكه‌ش به كورد ده‌كات
وێستگه نیوز -
گه‌وره میوزیسیانی به‌ناوبانگی جیهانی پارچه میوزكێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش به كورد و سورییه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌مزووانه ئاشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانیان.
یانی له هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پارچه میوزیكێكی به‌ناوی Almost a Whisper (Seléna's Theme) داناوه.
یانی نووسیویه‌تی: "ئه‌مه پێشكه‌ش به دۆسته كورد و سوورییه‌كانم و به‌مزووانه ئاشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانیان".
نووسیوویشیه‌تی: "هه‌ستم به به‌هێزی ئێوه كردووه و ئه‌وه‌م بینیوه".
یانی له 14ی تشرینی دووه‌می 1954 له یۆنان له دایك بووه، پیانۆژه‌ن و ئاھه‌نگساز و ئاوازدانه‌رێكی جیهانییه و زۆربه‌ی ژیانی له ئه‌مریكا به‌سه‌ربردووه.
PM:01:28:09/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت