عه‌بادی حه‌شدی شه‌عبی‌ به‌ڕه‌سمی كرده‌ به‌شێك له‌ سوپای عیراق


وێستگه‌ نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌ ره‌سمی‌ بڕیاری‌ دا چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ سوپای‌ عیراق و مووچه‌كانیان هاوتای‌ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ عیراق بێت.


حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانێكی نوێی‌ ده‌ركرد كه‌ تیایدا مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سوپای عیراق هاوتا كرد.

به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی سه‌ربازانی عیراقیان هه‌یه‌ و له‌مه‌ودوا له‌ ئه‌كادیمیا و ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كان وه‌رده‌گیرێن.

به‌پێی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، حه‌شدی شه‌عبی به‌ فه‌رمی ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ سوپای عیراق.

سێشه‌ممه‌ی‌ رابردوو عه‌بادی له‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌ پێدانی مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.

حه‌شدی شه‌عبی گروپێكی چه‌كدارییه‌ و له‌ ساڵی 2014دا له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌توای عه‌لی سیستانی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی عیراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش كه‌ له‌و كاته‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین پارێزگای‌ عیراقدا گرتبوو و نزیكبووبوونه‌وه‌ ه‌ به‌غدای‌ پایته‌خت، پێكهێنرا.



PM:12:36:09/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو