خانمه‌ راگه‌یاندنكارێكی كورد پێشه‌نگایه‌كی جلوبه‌رگی كوردی نمایشكرد

‌دیمەنێک لە نمایشەکان

وێستگه‌ نیوز ـ هەولێر-خومار

ئێواره‌ی دوێنی چوارشه‌ممه‌ 7ی ئازاری 2018، له‌ هۆڵی هاڤانا له‌ شاری هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی رۆژی جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ پێشه‌نگایه‌كی جلوبه‌رگی كوردی كرده‌وه‌.


ناز عه‌بدوڵا، خانمه‌ راگه‌یاندنكاری كورد به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی رۆژی جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌، له‌ پێشانگایه‌كدا جل و بەرگی کوردی نمایشکرد، کە تیایدا ژمارەکی بەرچاو له‌ بێژەر و پێشکەش کارو هونەرمەندو  مۆزیک ژەن و دیزاینەر تیایدا بەشداربوون و كۆمه‌ڵێك له‌ خانمان نمایشیان كرد.

جله‌كان كۆكراوه‌ی خانمه‌ راگه‌یاندنكار ناز عه‌بدوڵا بوون و چالاكییه‌كه‌ش لە هۆڵی هاڤانای هه‌ولێر بەڕێوەچوو.

هــ. ر


PM:03:08:08/03/2018
















































































ئه‌م بابه‌ته 25678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو