به‌وێنه و ڤیدیۆ..تاكسییه‌كی بێ شۆفێر
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای رینۆ له پێشانگای ئۆتۆمبیلی جنێف له سویسرا به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی خۆی نمایش كرد كه تاكسییه‌كی كاره‌بایی بێ شۆفێره و بڕیاره ساڵی 2022 بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
ئۆتۆمبیله نوێیه‌كه به‌ناوی EZ-GO ده‌رگای پێشه‌وه‌ی ده‌كرێته‌وه و روناكییه‌كی به‌رچاوی تێدایه و جامه‌كانی گه‌وره‌یه به‌جۆرێك سه‌رنشینه‌كان ده‌توانن به باشی دیمه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه ببینن.
كوشنی تاكسیه‌كه‌ی وه‌ك پیتی ی ئینگلیزی دیزاین كراوه تا هیچكام له سه‌رنشینه‌كان له بینینی دیمه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه بێبه‌ش نه‌بن.
هه‌ر له تاكسییه بێ شۆفێره‌كه‌دا Wi-fi و شوێنی شه‌حنكردنه‌وه‌ی بێ ته‌لی مۆبایلی تێدایه كه به‌جۆرێك كه سه‌رنشین پێویستی به‌وه نییه وایه‌ری شه‌حنه‌كه‌ی بدات له هیچ پلاكێك.
خێرایی ئه‌م ئۆتۆمبیله له نێوان 30 بۆ 50 كیلۆمه‌تردایه و درێژییه‌كه‌ی 5.2 مه‌تر و پانییه‌كه‌ی 2.2 مه‌تر و به‌رزییه‌كه‌ی 1.6 مه‌تر، كێشی ئۆتۆمبیه‌كه‌ش یه‌ك تۆن و 700 كیلۆگرامه و باترییه‌كی بێته‌لی به كێشی 300 كیلۆ تێدایه كه به سیستمی بارگاوی كردن شه‌حن ده‌كرێته‌وه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ره‌نگه تا ساڵی 2050، رێژه‌ی 70%ی دانیشتوانی جیهان بۆ ژیانگوزه‌راندن روو له شاره‌كان بكه‌ن، بۆیه له‌وكاته‌شدا بیر له باشتركردنی هۆكاره‌كانی هاتوچۆ و جموجوڵیان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنیكی دیكه ده‌كه‌ن و ره‌نگه ئه‌م ئۆتۆمبیله یه‌كێك بێت له بژارده‌كانیان.
PM:10:17:07/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 9376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت