كچه عیراقییه‌ك 21 رۆژ به‌روتی به‌سه‌رده‌بات
وێستگه نیوزـ
خانه‌واده‌ی كچێكی عیراقی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كچه‌یان بچڕاند، چونكه ماوه‌ی 21 رۆژ به‌شداریی له نمایشێكی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مریكیدا كرد به‌ناوی Naked and Afraid.
ئه‌مه‌ل ئه‌لیاسری، كچێكی موسڵمانی عیراقییه و له ئه‌مریكا ده‌ژی و به‌شداریی كردووه له به‌رنامه‌كه‌یه‌ك كه تایبه‌ته به چۆنێتی مانه‌وه له‌ژیانێكی سروشیتدا و ده‌بێت كه‌سێكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت، بڕیاریشه وه‌رزی نوێی به‌رنامه‌كه له 11ی ئازاری 2018 له‌سه‌ر كه‌ناڵی Discovery Channel ی ئه‌مریكا په‌خش بكرێت.
بیرۆكه‌ی به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌شداربویه‌كی كچ له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه‌ی كوڕدا به‌ته‌نها ماوه‌ی 21 رۆژ به روتی له‌ناو سروشتدا به‌سه‌ربه‌رن و ده‌بێت به‌ره‌نگاری هه‌موو به‌ربه‌ستێكیش ببنه‌وه كه دێته رێگه‌یان تا له‌ژیاندا بمێننه‌وه.
ئه‌مه‌ل له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رێكلامی بۆ ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌كه كردووه كه به‌م نزیكانه په‌خش ده‌كرێت و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری People ی ئه‌مریكایی دانی به‌وه‌دا ناوه كه له‌و كاره‌یدا خانه‌وانه‌ده‌كه‌ی پشتگیریان نه‌كردووه و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بچڕاندووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان هه‌ر قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن.
ئه‌مه‌ل دایكی سێ كوڕه و له ولایه‌تی ئایوا-ی ئه‌مریكا ده‌ژی و له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر چوه‌ته ئه‌مریكا و ده‌ڵێت كه هۆكاری به‌شداریكردنی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌وه‌بووه تا وێنه‌یه‌كی جیاوازی خانمانی موسڵمان پیشان بدات و ده‌ری بخات ئه‌وانیش به‌هێزن و ده‌توانن هه‌موو كارێك بكه‌ن و ئیشی ئه‌وان ته‌نها ماڵداری و خۆداپۆشین نییه.
هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ل كوڕێكی بیانییه به‌ناوی دیوك برادی و گۆڤاره‌كه زۆر له ورده‌كاریی ئه‌و 21 رۆژه‌ی هه‌ردوكیانی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه كه چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه.
PM:05:38:07/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 21699
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت